Download Video and Audio from YouTube

Hamid Banayi ~ Shawi Hijran With Lyric By Daryan Jamal - حەمید بانەیی شەوی هـیجران

4,531 views 65 1

شەوی هیجران وەفایی ------------------- چاوەڕێی مژدەی نەسیمم تا لەگوڵشەن دێتەوە بەڵکە فەرمایشت بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە وا وەعیدی بەفری زستانی فیراقت کەوتە دڵ مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ رەش بێتەوه ... میروەحەی زوڵفت لەدەوری ئاتەشی رووت بێ، چلۆن ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من ئەکوژێتەوە؟ سوچی زوڵفت بوو کە پەروانەی دڵ رووی کردە رووت ئاگری وەسڵی شەم و پەروانە شەو دەگڕێتەوە خەت و موهری زوڵف و خاڵت حوجەتی موڵکی دڵە نەخشی ئەو مۆرە بە ئاوی(خوڕخوڕە) ناچێتەوە دڵ لەترسی چاوی، رووی کردبووە میحرابی برۆی ئێستە بیستوومە لە چینی زوڵف جێی نابێتەوە کێوی هیجرت خستە سەرشانی دڵم، پێی خستووە تا نەگا دەستی بە زوڵفت، زەحمەتە هەستێتەوە سەد کەڕەت خستمتە گێژ و مۆلەکەی بەحری فیراق ئاخریی موژگانی قولاپت، دڵم دێنێتەوە مەزرعەی موهر و موحەبەت توخمی وەسڵی شین نەکرد گوڵ بەشادیی دائەچێنم، خاری غەم ئەڕوێتەوە خۆت ئەزانی مودەتێکە گەڕڕی پاڵی جەفام کەی وەکو نەقشی قەدەم سەر دێنێتە ژێر پێتەوە؟ دڵ ئەوا کەوتووەتە زیندانی غەمت قوربانتم تابەکەی، زوڵفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە تو خودا تاکەی لەتاریکیی شەوی هیجرانتەوە دەستەوئەژنۆ دانیشم، رەببی کەی رۆژ بێتەوە؟ بێ ئیشارەی(حکمت العین)ی شیفات، نابێ شیفام خۆت ئەزانی زامی دووریی سەختە خۆش نابێتەوە فکری من چونکە دەقیقە، عاشقی قەدی ئەوە موو لە موو گیراوە چ بکەم، لێک جوێ نابێتەوە