Download Video and Audio from YouTube

Hama Jaza ~ Sedara - حەمەجەزا سێدارە زۆر خۆش

4,687 views 33 0

سـێدارە ~ برا دورو خزم دورو كەسم دوور بەنابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور بەڵام ڕونە بەرەو سێدارە چونە خەنەی خوێنم لەپێ‌ ئەگرێ‌ ئاڵای سوور بەرەو ژوری بەرەو ژوری سێدارە ماندوی كردوم وشوێنەكەم شێدارە كەنیشانەی پەشێوی پێوە شیوەم ئەوە برینی ئەشكەنجەیەو جێ‌ دارە نەڵێن ئەمرێ‌ ولەترسی مەرگ پەشێوە پێشمەرگەبم هەرەكەومە پێش ئێوە بەمەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسودەم ڕوشم زەردی پێ‌ كەنینی هەرپێوە گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم یەكەم ماڵی مردنم دیارە لێوەم بەشم چونكە مردنی ناو جێ‌ نیە شادم كەتادوا هەناسەش بەپێوەم مەرگی ئاوا نا گۆرمەوە بەسەد ژین ژینێ‌ سەرم بۆدوژمن بێ‌ بەپەرژین سەربەزی یە كەپێڵاوم ئەبینم بەسەرسەری دوژمنەوە لەبەرزیم پێ‌ لەسەریان دائەنێم وئەڕوانم بەرەو شاری جێ‌ هەواری كاروانم ئەگەم پێ‌ یان چونكە دیارە جێ‌ پێ‌ یان ئێرەیەو لێی لانادەم تائەتوانم ئەوا ئێستا كەوتومەت پێش ڕەوێك كەلێرەبوە لەپێش مندا چەن شەوێك دیارە منیش هەرئەوەندەی لێ‌ ئەبم وابەنوێنی ئەوئەشكێنم سەرخەوێك خۆبەنوێنی بەجێ‌ ماوی دائەپۆشم تاپێی سوك بێ‌ ئێشی لاشەی نەخۆشم بۆتە بەڵگە بەشوین ئەودا ڕۆشتنم ئاخۆ كیی تر پێی دێتە شوینی خۆشم دیسان ڕێگەی شوێنێكی كەم لەپێشە ڕێی گۆڕستان كەدڵنیام ئەو لەوێَشە ئەگەر لاشەم نەشێ‌ ببرێتە شوێنی گیانم لەسەر گوڵی سەرگۆڕی مێشە كەدڵنیام ئەچێتە جێی شانازی لەو ڕێیەدا منیش ئەكەم گیان بازی كەئەو خوێنی خەڵاتی ڕێی خەباتە خوێنی منیش ئەنەخشێنێ‌ ڕێبازی ئەومەرگەی لێم ترساوە ئەی لاوێنم بۆناویرێ‌ بێت وبگرێ‌ داوێنم بابم ناسێ‌ كەپێشمەرگەی كۆمەڵەو كادرێكی دەست وداوێن خاوێنم كەپاش مردن هەبو دنیایەكی نوێ‌ تائەوكاتە باگیانیشم تێر بنوێ‌ چونكە ڕۆژی هەستانەوە دەرفەتی فرمانێكی وەك ئێستام هەربۆئەلوێ‌ لەودنیایەش هەرپێشمەرگەو كادرم كەهیج نەبێ‌ لەوەی ئێستا چا ترم لێرە خاوەن ئەزمونی ڕێی خەباتم لەوێ‌ لەنێو كورەی شۆڕش ئاگرم ئەگەر لێرە نەم توانی بێ‌ بجەنگم لەوێ‌ بەدەس هاوڕێیەكەوە تفەنگم ئەگەر لێرە بەجێ‌ مابم لەكاروان لەوێ لەپێش کاروانەوە پێشەنگم ___ شەهـید مەلا عەلی